بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتتی پەروەردەی سلێمانی خولێكی بۆ 11 مامۆستای بەڕێوەبەرایەتی راهێنانی پیشەیی لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كردەوە.
ماوەی خولەكە 33 رۆژە، 30 رۆژی بۆ خوێندنی وانەكان و 3 رۆژیشی بۆ تاقیكردنەوەیە، وانەكان لەلایەن پسیۆڕانی زانكۆوە دەوترێنەوە، دەرچووانی خولەكەش ناونیشانی پیشەییان پێ دەدرێت.