دواناوه‌نی توی مه‌لیك ده‌بێته‌ به‌شداری تۆڕی PASCH

ئەمڕۆ ۱۱/٤/۲۱۰۹، بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕیوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و تۆماس بەڕێوەبەری پەیمانگای گۆتای ئەڵمانی و سەر پەرشتیارو بەڕیوەبەرو مامۆستایانی دواناوەندی توی مەلیک، خوێندنگه‌ی ناوبراو بووه‌ به‌شداری خوێندنگه‌كانی تۆڕی ئه‌ڵمانی (قوتابخانه‌كان هاوبه‌شی دواڕۆژن/ PASCH)، و پەردە لەسەر لۆگۆی تۆڕی PACSH لابرا.
پڕۆژەی تۆڕی PACSH لەسەر ئاستی جیهان ۱۸۰ خویندنگە لە خۆدەگرێت و لە هەرێمی کوردستان ٥ خوێندنگە بونەتە بەشدار لەو تۆڕە، کەئەمەش دوای ٤ ساڵ لە ژێر چاودیری و تاقیکردنەوەو سەرکەوتن تیایدا ئەو نازناوە بە خویندنگەکە دەبەخشرێت، خوێندنگەکە زمانی ئەڵمانی تیادا دەخوینرێت، وەساڵانە 20 قوتابی قۆناغی نۆیەم لەسەر ێاستی تێکڕای نمرە هەڵدەبژێردرێت، پاشان دوای تاقیکردنەوە دوو قوتابی بەپێی نمرە هەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداریکردن لە خولی هاوینە لە وڵاتی ئەڵمانیا.
هەر لەم مەراسیمەدا دوای وتاری بەڕێوەبەری پەیمانگای گۆتای ئەڵمانی و بەڕێوەبری قوتابخانە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وتاری پێشکەشکردو دوای دەستخۆشی هیوای خواست خویندنگەکانی دیکەش ببنە هاوبەش لەم تۆڕەو هۆکاڕێک بێت بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە وفیرکردن.
وە لە کۆتایی پڕۆسەکدا بروانامەی بەشداری بەخشرایە ئەو خوێندکارانەی لە تاقیردنەوەکەدا بەشداربوون.