ئەمڕۆ 13/4/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی (كۆستەی چەم)ی بنەڕەتی كردەوە كە یەكێكە لە قوتابخانەكانی هاوڕێی منداڵ.
لە فێستیڤاڵەكەدا چەندین كاری هونەری شێوەكاری و شانۆیی و سرودو مۆسیقا پێشكەشكرا.
هەمان رۆژ بەڕێوەبەری گشتی چادرگەی دێدەوانی قوتابخانەی (ئایندە)ی ئینگلیزی بنەڕەتی بەسەرکردەوە كە ئەمیش هەروەها یەكێكە لە قوتابخانەكانی هاوڕێی منداڵ.
چادرگەكە چەندین چالاكی جۆراوجۆری لە خۆگرتبوو كە لەلایەن قوتابیانەوە پێشكەشكرا بە سەرپەرشتی مامۆستایانی قوتابخانەكە.