فێستیڤاڵی زانستی قوتابخانەی (كورد جینیەس)

ئەمڕۆ 13/4/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی قوتابخانەی (كورد جینیەس)ی ناحكومی كرد.
لە سەردانەكەدا بەڕێوەبەری گشتی فێستیڤاڵی زانستی قوتابخانەكەی بەسەركردەوە كە چەندین تاقیكردنەوەو كارى زانستی تێدا نمایشكرابوو.
مامۆستا دڵشاد دەستخۆشی لە بەڕێووەبەرو مامۆستایان و خوێندكارانی قوتابخانەكە كردوو هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.