ده‌زگای نیشته‌جێكردنی هه‌ره‌وه‌زی ( CHF VITAS) به‌دروشمی (پێكه‌وه بۆ پاڵپشتی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ) به‌رده‌وامه له كاره مرۆییه‌كانی و 250 كورسی خوێندنی بۆ قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی سلێمانی دابینكردو له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێتی گه‌نجینه‌كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به‌سه‌ر 10 قوتابخانه‌دا دابه‌شكران.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتر هه‌مان دامه‌زراوه له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵدا 264 وایت بۆردی بۆ قوتابخانه‌كانی سلێمانی دابینكردوه.
لای خۆشییه‌وه مامۆستا ( عومه‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین) یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رێتی گه‌نجینه‌كانی كرد‌و ده‌ستخۆشی له ستافی ده‌زگای نیشته‌جێكردنی هه‌ره‌وه‌زی كرد‌و هیوای خواست به‌رده‌وامن له خزمه‌تكردنی كه‌رتی په‌روه‌رده.