ئه‌مرۆ 21ی 4ی2019 به‌ئاماده‌بوونی (د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا ( دڵشاد عومه‌ر)به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سلێمانی، چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی ژیان دۆستی به‌دروشمی ( ژینگه‌ی خاوێن، ژیانی ته‌ندروست، مرۆڤی كامه‌ران) له قوتابخانه‌ی دابانی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستیان پێكرد كه بریتی بوون له چالاكی و نمایشی ( ژینگه‌یی، ئاو و كاره‌با، ته‌ندروستی، مافی مرۆڤ، خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت).