رۆژی شەممە ٢٠١٩/٤/٢٠ بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری كاروباری تەكنیكی و بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لیژنەی باڵای هەڵسەنگاندنی نیشتمانی لە وەزارەتی پەروەردە، لەگەڵ سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی بنەڕەتیدا کۆبووەوە.
کۆبونەوەکە دەربارەی چۆنیەتی بەنجامدانی تاقیكردنەوەیك بوو بۆ قوتابیانی پۆلی چوارەمی بنەڕەتی لە بابەتەکانی (بیرکاری و زانست) کە لەلایەن رێکخراوی (یونسێف)وە سەرپەرشتی دەکرێت، لەگەڵ ئەنجامدانی راپرسیەک لەنێو قوتابیانی هەمان پۆلدا.
بڕیارە رۆژی چوارشەممە ٢٠١٩/٤/٢٤تاقیکردنەوەکە بەرێوەبچێت.