بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیكرد لە وەفدێكی پەروەردەی كەركوك

ئەمڕۆ 22/4/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازیكرد لە جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك و سەرپەرشتیاران و وەفدی كتێبخانەو باخچەی منداڵان لە پەروەردەی كەركوك.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە رەوشی خوێندن لە شاری كەركوك و كێشەو گرفتەكانی كرا، هەروەها چۆنیەتی هەماهەنگی لە نێوان هەردولادا، وەفدەكەش بەنیازە سەردانی چەند باخچەیەكی منداڵان و ناوەندێكی خوێندن بكات لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.