چالاكیەكانی هەفتەی ژیاندۆستی لە قوتابخانەی جونیەر

چالاكیەكانی هەفتەی ژیاندۆستی لە قوتابخانەی جونیەر
ئەمڕۆ 22/4/2019، بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قایمقامی سلێمانی و بەڕێوەبەری قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومیەكان، چەند چالاكییەكی زانستی و هونەری لە قوتابخانەی جونیەری نموونەیی ناحكومی بەڕێوەچوو لە چوارچێوەی چالاكیەكانی هەفتەی ژیاندۆستی بە دروشمی (ژینگەی خاوێن، ژیانی تەندروست، مرۆڤی كامەران).