قوتابخانەی (UB.SCHOOL) سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دەكەن

ئەمرۆ سێشەممە 23/4/2019، قوتابخانەی (UB.SCHOOL)ی بنەڕەتی سەردانی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییان كردو بەبۆنەی رۆژی كتێبەوە كتێبێكیان پێشكەشكرد.
بەڕێوەبەری گشتیش سوپاسی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و قوتابیانی قوتابخانەكەی كردو هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.