لێكتێگەیشتن لەنێوان پەروەردەی سلێمانی و زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئیمزاكرا

ئەمڕۆ چوار شەممە 24/4/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری بەڕێوەبەری پرۆگرامەكان سه‌ردانی زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیییان كرد له‌ سلێمانی و لەلایەن پڕۆفیسۆر د. مەریوان ئەحمەد رەشید سەرۆكی زانكۆكەوە پێشوازییان لێكرا.
مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ بۆ ئیمزاكردنی لێكتێگه‌یشتنێك بوو لەنێوان هه‌ردوولادا سەبارەت بە كردنه‌وه‌ی خول بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده‌ له‌لایه‌ن زانكۆی گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ بێبه‌رامبه‌ر بۆ په‌ره‌پێدانی تواناكانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ بواری په‌روه‌ردەدا،‌‌ كه‌ زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له‌ ئاستێكی زۆر باشدایه‌ لەو بوارەدا.