چەند فێستیڤاڵ و چالاكییەكی پەروەردەیی بەسەركرانەوە

ئەمرۆ 27/4/2019، بەئامادەبونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی وبەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات، پێشانگای ساڵانەی بەشەكانی پەروەردەی پیشەیی هەردوو بەڕێوەبەریتی پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا لە هۆلی ئەمنە سوورەكە دەستیپێكرد، كە بریتییە لەكارو بەرهەمی ئیشی دەستی مامۆستایان وخوێنكاران و قوتابیان لەو قوتابخانەو خوێندنگایانەی بەشی پیشەییان تێدایە وەكارەكان بریتییە لە (ئیشی سیرامیك، داتاشین، ئیشی چنین وهەڵكوڵین و چەندین كاری تر).
پێشانگاكە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت.


هەر هەمان رۆژ لە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی كوڕان پێشانگای ساڵانە بەرێوەچوو بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و سەرپەرشتیاران كە بریتی بوو لە نمایشكردنی كاری دەستی خوێندكاران كە لەماوەی ساڵەكەدا ئەنجامیانداوە.


پاشان بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی سەردانی قوتابخانەی روانسەری بنەڕەتییان كرد بۆ بەسەركردنەوەی فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكە، كە چەند چالاكیەكی لەخۆ گرتبوو (رەشماڵی كوردەواری، خورادنی كوردەواری، نەریت و یاری كوردەواری، پێشانگای وێنەكێشان، كاری زانستی).
هەروەها كافتریای قوتابخانەكەش كرایەوە، كە ئەم پڕۆژەیە بەهاوكاری و كۆمەكی مامۆستایان و خێرخوازان دروستكراوە، بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێكردن و هیوای كاری باشتری بۆ خواستن.