فێستیڤاڵی زانستی و ھونەری و کلتوری پەروەردەی سەیدسادق

ئەمڕۆ 29/4/2019، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا سۆران محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق و بەڕێز رێبین عومەر بەڕێوەبەری ناحیەی سروچک و سەرپەرشتیاری یەکەم و بەرپرس و بەڕێوەبەری فەرمانگە حکومییەکان، فێستیڤاڵی ھونەری و زانستی و کلتوری خوێندنگە ئامادەیی و قوتابخانە بنەڕەتییەکانی سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سەید سادق لە ناحیەی سروچک بەڕێوەچوو.
فێستیڤاڵەکە بە سرودی نەتەوەیی و ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەستیپێکردو چەندین چالاکی جۆراو جۆری ھونەری و زانستی و کلتوری و چالاکی قوتابیان و خوێندکاران وەک چالاکی ساڵانەی قوتابخانەو خوێندنگەکان پێشکەشکران.
مەبەست لە فێستیڤاڵەکە دەرخستنی توانای زانستی و ھونەری و دەستڕەنگینی قوتابیان و خوێندکاران بوو، بە چەند وتارێك و دابەشكردنی خەڵات بەسەر مامۆستایانی سنورەکەدا کۆتایی بە فێستیڤاڵەکە ھێنرا.