ئەمڕۆ 30/4/2019، دكتۆر پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دەستپێكی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی بەسەركردنەوەی رەوشی پەروەردەو خوێندن لە ناوچەكەدا، سەردانی هەردوو قوتابخانەی یاڵانقۆز و گردەبۆری كرد لە سنووری قەەزای دوكان، بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا مهاباد مستەفابەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان.
وەزیری پەروەردە دڵخۆشی خۆی بە بوونی بەڕێوەبەرو کارگێڕی و مامۆستا دڵسۆزەکانی قوتابخانەکان دەربڕی کە بە دڵسۆزی ئەوان کراونەتە قوتابخانەیەکی نموونەیی بە تایبەت لە ڕووی شێوازی هەڵسووکەوتی قوتابییەکانی بەرامبەر تەندروستی خۆیان و پاراستنی ژینگە و خاوێنڕاگرتنی قوتابخانەکەیان و پەروەدەکردنی منداڵەکان لەسەر بنەمایەکی مۆدێڕن، هەروەها بەڵێنی ڕێزوسوپاسی تایبەتی خۆی و وەزارەتی پێدان و هیوای خواست کە ئەم هەنگاوو پەروەدەکردنە دڵسۆزانەیە لە هەموو قوتابخانەو خوێندنگاكاندا ڕەنگ بداتەوە.