ئەمڕۆ 9/5/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای دوكانی كردو، بە یاوەری مامۆستا مهاباد مستەفا بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان و مامۆستا سەلام كەریم بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، سەردانی بەڕێز سیروان سەرحەد قایمقامی دوكانیان كردو پیرۆزباییان لێكرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك قایمقامی قەزای دوكان و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.
هەمان رۆژ لە دیوانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی دوكان، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان و مامۆستا نورەدین بەڕێوەبەری تەكنیكی و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان و مامۆستا ئومێد عەلی ئەندامی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی سەربەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان و لێپرسراوی تاقیکردنەوەکانی پەروەردەی دوكان، کۆبونەوەیەک لەگەڵ بەڕێوەبەرو یاریدەدەری ژمارەیەک لە قوتابخانە و خوێندنگەی سنوری پەروەردەی دوكان ئەنجامدرا، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەرکەکانی بەڕێوەبەر لەهۆڵی تاقیكردنەوەكان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکان و پێدانی ڕێنمایی نوێ و دانانی کەرتەکان و شوێنی قوتابیان و خوێندکاران و ئەرکی راهێنارایەتی بەڕێوەبەرو چاودێر لەهۆڵی تاقیکردنەوەکاندا.