دوكان.. پێشانگای بڵاوكراوەی سەردیوار كرایەوە

ئەمڕۆ ۲۰۱۹/٥/۹، بەئامادەبونی بەڕێزان سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوکان و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا مهاباد مستەفا بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەكان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، پێشانگەیەکی بڵاوکراوەی سەردیواری قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنوری پەروەردەی دوكان لە هۆڵی قوتابخانەی قەمچوغەی بنەڕەتی كرایەوە.
سەرجەمی بڵاوکراوەکان لەلایەن قوتابیان و خوێندکارانەوە ئامادەکرابوون.