ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 25/6/2019 بەئاماده‌بوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌رێوه‌به‌ری ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و به‌رێوه‌به‌ری پلاندانانی په‌روه‌رده‌یی، خولی راهێنان بە ستافی پەروەردەكان لەسەر بەئەلكترۆنیكردنی قوتابخانەو خوێندنگاكان به‌سه‌ركرایه‌وه و له نزیكه‌وه راوبۆچونی به‌شداربوان وەرگیراو گفتوگۆی له‌سه‌ركرا.
لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خولی راهێنان بە ستافی پەروەردەكان لەسەر بەئەلكترۆنیكردنی قوتابخانەو خوێندنگاكان دەستیپێكردوەو بڕیارە (1100) قوتابخانەو خوێندنگا‌و باحچەی منداڵانى سنوری پارێزگای سلێمانی بە سیستمی (E-perwerde) بەیەكەوە ببەسترێنەوە.
خولەكەش بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی سەرپەرشتی دەكات و لەلایەن راهێنەرانی وەزارەتی پەروەردەوە بەڕێوەدەچێت و ماوەی 5 رۆژ بەردەوام دەبێت.