كۆبوونەوەیەک سەبارەت بە خوێندنی ئینگلیزی بەڕێوەچوو

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 25/6/2019، بەئاماده‌بونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەربەست كەریم بەڕێوەبەری مەشق و راهێنان، كۆبونه‌وه‌یەكی تایبەت به‌ ئینگلیزیكردنی بابه‌ته‌كانی بیركاری و زانست له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن بەڕێوەچوو لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌ بازنه‌ی حه‌وت بۆ نۆ خوێندن تێیاندا به‌ زمانی ئینگلیزیه‌.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا سەبارەت بە چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و گرفته‌كان و دانانی پلانی خوێندن بۆ ساڵی 2019 -2020.