زەمالەی خوێندنی ماستەر لە زانكۆكانی وڵاتی چین

كونسوڵگەری وڵاتی چین لە هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ژمارەیەك دەرفەتی خوێندنی ماستەری لە بوارە جیاجیاكاندا لە زانكۆكانی چین رەخساندوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی / بەڕێوەبەرێتی پەیوەندییەكان، ئاگاداری سەرجەم پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە دەكات، هەر كەسێك دەیەوێت ماستەر بەدەستبهێنێت دەتوانێت لە رێگەی ماڵپەری تایبەت بە زانكۆكان داواكاری پێشكەش بكات ، داوا وادەش 5/7/2019 ، هەروەها پێویستە پێشكەشكار پابەندی رێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا بكات و پێشكەشی ئەو بوارە بكات كە لەگەڵ پسپۆڕییەكەی دەگونجێت و وێنەی چاپكراوی بەڵگەنامەكان لە رێگەی بەڕێوەبەرێتییەكانیان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بكەن. وەرگرتنی زانیاری زیاتریش لەرێگەی ئەم ئیمەیڵەوە دەبێت: [email protected] .