ئەمڕۆ 29/6/2019، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتی، خەڵات و ڕێزلێنانی پارێزگای سلێمانی بەخشیە خوێندکارە یەکەمەکانی پارێزگای سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و سێ خوێندکاری بەڕێزی نابینا کە نمرەی باڵایان بەدەستهێنابوو.
لە مەراسیمێکدا سوپاس و پێزانینی پارێزگای گەیاندە خوێندکارو خانەوادەو ناوەندەکانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەکان و کۆشش و هەوڵە شایستەکانی کردن و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.