رۆژی 30/6/2019 بەئامادەبوونی مامۆستا (دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا (بەكر محەمەد) بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، لە بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنان، بڕوانامەی بەشداربوون بەخشرایە دووەم گروپی توێژەران و رێنمایكارانی بەشدار لە خولێكی هاوبەشی وەزارەتی پەروەردەو ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی.
خولی توێژەرانی كۆمەڵایەتی و رێنمایكارانی دەروونی پرۆسەیەكی هاوبەشی وەزارەتی پەروەردەو ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانییە بۆ سەرجەم سەرپەرشتیاران و توێژەرانی كۆمەڵایەتی وەزارەتی پەروەردە، ماوەی خولەكەش شەش رۆژە.
لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ژمارەی بەشداربووانی خولەكە 450 توێژەر بوەو خولەكەش تایبەتە بە رۆڵ و كاریگەری و هەماهەنگی توێژەران لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەكان و مامۆستایان و خوێندكاران و دایك و باوكی خوێندكاران و قوتابیان.