پاشنیوەرۆی ڕۆژی چوارشەممە 28\8\2019 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی چادرگەی دیدەوانی پەروەردەکانی لە بەڕێوبەرێتی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی بەسەرکردەوەو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
چادرگەی دیدەوانی هەر 12 پەروەردەکانی سەربەبەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی بەناوی چادرگەی دیدەوانی سەرکردەی خوالێخۆشبوو هۆشیار کەمال ڕەشیدو بەچاودێری وەزیری پەروەردە بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و مامۆستایانی شارەزا لە دیدەوانی بەشداربوان ئاشنادەکەن بە چۆنیەتی چادرگەی دیدەوانی.