شەوی چوارشەممە 28\8\2019 مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری مامۆستا عومەر محمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی چادرگەی دیدەوانی پەروەردەکانی سەر بەبەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەسەرکردەوەو لەلایەن هەر پەروەردەیەکیشەوە چالاکی پێشکەشکرا، هەروەها لەڕێگەی داتاشۆ ژیاننامەی سەرکردەی دیدەوانی کۆچکردوو هۆشیار کەمال ڕەشید نمایشکرا.
چادرگەی دیدەوانی پەروەردەکانی سلێمانی بەناوی چادرگەی دیدەوانی سەرکردەی کۆچکردوو هۆشیار کەمال ڕەشید بەڕێوەدەچێت و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.