رۆژی پێنچ شەممە 29/8/2019 ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە یاوەری مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی چادرگەی دیدەوانی پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد، لەبەڕێوەبەرێتی چالاكی وەرزشی و دیدەوانی كەلەسەر ئەركی بنەماڵەی مامۆستای كۆچكردوو هۆشیار كەمال رەشید بۆ یەكەكانی چالاكی هەر 12 پەروەردەكەی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كراوەتەوە.
دوای بەڕێوەچوونی رێورەسمی هەڵكردنی ئاڵا، وەزیری پەروەردە وتەیەكی پێشكەشكرد و ئاماژەی بەگرنگی چالاكی دیدەوانی و كاری پێكەوەیی كرد لە پرۆسەی پەروەردەدا.
دواتریش وەزیری پەروەردە لەگەڵ سەركردەكانی دیدەوانی كۆبۆوەو گوێی لە كێشەو گرفتەكانیان گرت.