رۆژی پێنچ شەممە 29/8/2019 سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردو لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەكانی رۆهەڵات و رۆژئاواو بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری كۆمەڵگەی پەروەردەیی كۆبۆوەو گفتوگۆیان لەبارەی چەند بابەتێك كرد.
دواتریش لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارانی ئامادەیی رۆژئاوا كۆبۆوەو لەلایەن سەرپەرشتیارانەوە یاداشتێك پێشكەش بە وەزیری پەروەردە كرا كە كۆمەڵك گیروگرفتی پرۆسەی پەروەردەی لەخۆگرتبوو.