رۆژی پێنچ شەممە 29/8/2019 چادرگەی دیدەوانی یەكەی چالاكی پەروەردەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆتایی هات و لەلایەن ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە بەشداربوانی چادرگەكەو ئەو كەسانەی لەرابردوودا لەبواری دیدەوانیدا خزمەتیان كردوەو جێگە دەستیان دیاربووە.
چادرگەی دیدەوانی پەروەردەكان ماوەی دوو رۆژی خایاندو بەناوی چادرگەی دیدەوانی سەركردەی دیدەوانی كۆچكردوو هوشیار كەمال رەشید بەڕێوەچوو.