لیژنەیەكی تایبەتی وەزارەتی پەروەردە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەكات.
ئەمڕۆ 25/7/2017، لیژنەیەكی تایبەتی وەزارەتی پەروەردە، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گششتی پەروەردەی سلێمانی كردو بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی، كۆبوونەوەیەكی فراوان ئەنجامدرا، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاكان و سەرپەرشتیارانی یەكەمی بنەڕەتی و ئامادەیی و بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی جۆری.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بەچەند تەوەرێك، وەك بەدواداچوونی پڕۆژەی بە ئینگلیزی كردنی قوتابخانەكان و بابەتەكانی زانستی و بیركاری و رێكخستنەوەی میلاك لەرووی بەشە وانەو گواستنەوەو خوێندنی ئیسلامی و دەرچووانی پەیمانگاكانی راهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی و بەدواداچوونی قوتابخانەی سابیس و كێشەی تەنسیب و منداڵانی مامۆستایان لەهەمان قوتابخانە.
هەروەها گفتوگۆ كرا سەبارەت بە باشتر بەڕێوەچوونی پڕۆسەی پەروەردە لەساڵی نوێی خوێندن 2017- 2018.