بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە كۆمەڵەی مانگی سووری عیراقی و چەند كارمەندێكی ئەو رێكخراوە.
رۆژی 25/7/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە كۆمەڵەی مانگی سووری عراقی و چەند كارمەندێكی ئەو رێكخراوە، لە پای ئەو هەڵمەتەی ئەنجامیانداوە بەمەبەستی پاكوخاوێنی كەسێتی و پاكڕاگرتنی شوێنە گشتییەكان و خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەكان.
هەروەها دەستخۆشی لێكردن بۆ هەوڵو ماندوبوونیان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن