ئەمرۆ 5/9/2019، مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی بەرێوەبەری پلاندانان، پێشوازیكرد لەوەفدێكی نوسینگەی مافی مرۆڤ.
مەبەست لەسەردانەكەیان گفتوگۆكردن بوو سەبارەت بەمافی منداڵان و هۆكارەكانی وازهێنانی خوێندكاران و قوتابیان لەناوەندەكانی خوێندن و گرفتەكانی بەردەم پەروەردەی تایبەت، هەروەها چۆنیەتی هەماهەنگی و هاوكاریكردن لە نێوان هەردوولادا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كەرتی پەروەردە.