ئەمڕۆ 15/9/2019، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازیكرد لە وەفدێكی رێَكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد/ بەریتانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
لە سەردانەكەیاندا رێكخراوی ناوبراو خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە لەپای ئەو خزمەتەی پێشكەشی كەرتی پەروەردەی كردووە لەماوەی ساڵانی كاركردنیدا.
مامۆستا دڵشاد عومەر سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ رێكخراوەكە دەربڕی و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.