ئەمرۆ 19/9/2019 بەئامادەبونی مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات بەوەكالەت و بەرێوەبەرانی ڕاگەیاندن و پلاندانان و بیناسازی و گەنجینەكان و چەند كەسایەتییەكی پەروەدەیی، لەهۆڵی پەیمانگای كۆمبیوتەر مەراسیمی رێزلێنان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی خانەنشینی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات بەڕێوەجوو.
مەراسیمەكە بە وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان دەستیپێكرد، پاشان خوێندنەوەی وتار لەلایەن بەڕێوەبەری پەوەردەی ڕۆژهەڵات و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی.
لە كۆتاییدا خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە ئامادەبووان لەپای ئەو خزمەتەی لەماوەی كاركردنیان پێشكەشیان كردووە بە كەرتی پەروەردە.