بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولی پەرەپێدانى تواناکان

ئەمرۆ 19/9/2019، لە بەرێوەبەرایەتی مەشق و راهێنان بەئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەری سەرپەرشتیاری و بەڕێوەبەری مەشق و راهێنان، كۆتایی بە خولی (پەرەپێدانى تواناکان) هات بۆ بەڕێوەبەرانى قوتابخانە بنەڕەتیەکان.
لە مەڕاسیمێكدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوانی خولەكە، كە 233 بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی قۆناغی بنەڕەتی پەروەردەی رۆژئاوا بەشدارییان تێداكردو بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو.