كۆبوونەوەی گرووپی پەروەردە

كۆبوونەوی مانگانەی گرووپی پەروەردە بەڕێوەچوو.

رۆژی 15/8/2017، كۆبوونەوەی مانگانەی گرووپی پەروەردە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە كۆبوونەوەكەدا كارو چالاكیی رێكخراوەكان كە لەبواری پەروەردەدا كاردەكەن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، خرایەروو، هەروەها باس لە دانانی پلانی نوێ كرا بۆ بەرەنگاربوونەوەی كێشەو گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی پەروەردە.