بەڕێوبەری گشتی قوتابخانەی کانی گۆمەی بەسەرکردەوە

ئەمڕۆ ۱۹ـ۱۰ـ۲۰۱۹ مامۆستا دڵشاد عومەر بەێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری مامۆستا بەکر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو مامۆستا حەوێز بەڕێوبەری یەکەی سەرپەرشتیاری ڕۆژئاوا قوتابخانەی کانی گۆمەی بنەڕەتی بەسەرکردەوە.
دوای بەشداریکردن لەڕێوڕەسمی هەڵکردنی ئاڵا، پۆلەکانی قوتابخانەکەی بەسەرکردەوەو بەدواداچوونی بۆ کێشەو داواکارییەکان کرد.
لەلێدوانێکیشدا مامۆستا دڵشاد عومەر ڕایگەیاند، ئەو کەمپینەی وەکو بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ هاوکاریکردنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیان پێکردبوو ئەمڕۆ کۆتایی هات.