لە درێژەی سەردانەكەیدا بۆ بەسەركردنەوەی دامەزراوە پەروەردەییەكانی شاری سلێمانی، ئەمڕۆ 12/11/2019، بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە بە یاوەی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، سەردانی بەڕێوەبەرێتی مەشق و راهێنانی كردو خولی (بنیادنانی تواناكانی بەسەركردەوە، كە بۆ بەڕێوەبەرو سەرپەرشتیارە تازەكان كراوەتەوە.
وەزیری پەروەردە ئاماژەی بە گرنگی ئەم جۆرە خولانە كرد وەك راهێنانێكی سەركەوتوو كە بتوانن سودی لێوەربگرن، وە هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
دواتر وەزیری پەروەردە بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، ئامادەی سیمینارێك بوون لە هۆڵی (ئیسماعیل بێشكچی) لە كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی، كە بۆ پڕۆفیسۆر د. كەریم شەریف قەرەچەتانی رێكخرابوو بە ناونیشانی (بەڕێوەبەری سەركەوتوو)، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانكۆی سلێمانی، وە بەڕێوەبەری قوتابخانەكانی پەروەردەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا بەشدارییان تێداكرد، بەئامانجی بەرەوپێشچوونی توانای كارگێڕیی بەڕێوەبەرەكان.