ئه‌مرۆ 11/11/2019 به‌رێز ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و مامۆستا عومه‌ر محەمەد ئه‌مین یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی لێكراو پاشان به‌شه‌كانی ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی به‌سه‌ركرده‌وه.
دواتر بەڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده به‌یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا، سه‌ردانی پێشانگای (بڵاوكراوه – پۆسته‌ری) كرد كه له‌لایه‌ن یه‌كه‌ی چالاكی پەروەردەی رۆژئاوا له هۆڵی ولیه‌م یوحه‌ننا رێكخرابوو.
دواتر سه‌ردانی یه‌كه‌ی سه‌رپه‌رشتیكردنی ئاماده‌یی رۆژهه‌ڵات و ئاماده‌یی شیرینی كچان و كارگه‌ی دارتاشی په‌روه‌رده‌یان كرد.