پاڵه‌وانێتی قوتابخانه‌ و خوێندنگه‌ ناحكومیه‌كان كۆتایی هات

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 15-12-2019، به‌ئاماده‌بوونی مامۆستا (عومەر محەمەد ئەمین)، یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی له‌ خوێندنگه‌ی میدیای نێوده‌وڵه‌تی ناحكومی یارییه‌كانی كۆتایی فوتساڵی قۆناغی (7 بۆ 9)ی بنه‌ره‌تی كوڕان و كچان به‌رێوه‌چوو.

ئه‌نجامی یارییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كچان (كۆلێژی سلێمانی) پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و له‌سه‌ر ئاستی كورانیش (كۆلێژی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا.

شایه‌نی باسه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ چاودێری به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رێوه‌به‌رێتی چالاكی وه‌رزشی و دیده‌وانی سلێمانی و به‌هاوكاری به‌شی قوتابخانه‌ ناحكومیه‌كان ئه‌نجامدرا.

پاشان یاریدەدەری بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سه‌ردانی خوێندنگه‌ی میدیای نێوده‌وڵه‌تی ناحكومی كرد و له‌ نزیكه‌وه‌ پۆله‌كان و به‌شه‌كانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌.


.