ئەمڕۆ دووشەممە (١٦/١٢/٢٠١٩) مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا بەکر محمود بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و سنوور بەهادین بەڕێوەبەری خۆیەتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، مامۆستا (چنار حەسەن محمود) وەک بەڕێوەبەری نوێ ێ کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان دەست بەکاربوو.
یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆڵی مامۆستا (قادر عبدالرحمن قادر) بەڕێوەبەری پێشووی کۆمەڵگەی بەرز نرخاند کە ڕۆڵی تایبەتی هەبووە لە پێشخستنی کۆمەڵگەی پەروەردەیی و ئێستا وەک سەرپەرشتیار کار دەکات لە پرۆسەی پەروەردەدا.
هەروەها سوپاسی مامۆستا (علی عبداالە خچر) بەڕێوەبەری ئامادەیی کۆمەڵگەی کرد کە بۆ ماوەیەک توانی وەک بەڕێوەبەری کۆمەڵگە بە وەکالەت کارەکان بەڕێوەبەرێت.
لە چوارچێوەی گۆڕانکاریەکان لە قوتابخانەکاندا مامۆستا (چنار حەسەن محمود) وەک بەڕێوەبەری نوێێ کۆمەڵگە دەست بەکاربوو، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی داوای لە بەڕێوەبەر و مامۆستایان و فەرمانبەران کرد کە هاوکاری یەکتربن و وەک یەک تیم کاربکەن بۆ ئەوەی بتوانن کارەکانیان سەرکەوتوو بێت وە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی هاوکاریان دەبێت بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی پەروەردە.