رۆژی سێشه‌ممه 17-12-2019، بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سه‌ردانی چالاكی خێرخوازی به بۆنه‌ی ڕۆژی ئاڵای كوردستانیان كرد، كه له‌لایه‌ن په‌یمانگای زانستی ناحكومی له ژێر دروشمی (با ده‌ست له ملی هیوا بكه‌ین) له ماجدی مۆڵی شاری سلێمانی سازكرابوو.
له چالاكییه‌كه‌دا خوێندكاران خواردنیان ئاماده كردووه و ده‌یفرۆشن به سه‌ردانكه‌رانی ماجدی مۆڵ و دواتر داهاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌كرێت.