ئێواره‌ی سێشه‌ممه 17-12-2019، بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سه‌ردانی چالاكییه‌كانی كۆلێژی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بنه‌ره‌تی كوڕانی ئه‌هلییان له فامیلی مۆڵی سلێمانی كرد.
یه‌كێك له چالاكییه‌كانی كۆلێژه‌كه پێشبركێی دروستكردنی ئاڵای كوردستان بوو، كه ئاڵاكان له‌لایه‌ن خوێندكاران و مامۆستایانی كۆلێژه‌وه ئاماده‌كرابون به به‌كارهێنانی چه‌ندین ماده‌ی جیاواز و پاشان دادوه‌رانی په‌روه‌رده هه‌ستان به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاڵاكان و پله‌كانی یه‌كه‌م تا شه‌شه‌میان دیاری كرد و دواتر له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی خه‌ڵات دابه‌شكرا به‌سه‌ریاندا.
پاشان چه‌ندین چالاكی وه‌ك خوێندنه‌وه‌ی هۆنراوه و هه‌ڵپه‌ركێ و چه‌ند پارچه میوزیكێك کۆتایی بە چالاكییه‌كان هات.