کۆڕبەندی پەروەردەیی جیهانی له‌ له‌نده‌ن به‌رێوه‌چوو

لە رۆژانی‌ 20-22 کانوونی دووەمی 2020 لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، بەڕێز ئالان حمەسعید سالح وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بەڕێزان دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پەروەردەی‌ سلێمانی‌، و مەریوان بەگۆک بەڕێوبەری گشتی دیوان و بەڕێوبەری پلاندانانی وەزارەت، بەشداریکرد لە کۆڕبەندی پەروەردەیی جیهانی سەبارەت بە (یەك نەوە، چی بکرێت بە مەبەستی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە پەروەردە؟) کە ساڵانە لە لەندەن ئەنجام دەدرێت. بۆ ئەمساڵ وەزیری پەروەردەی ١٢٥ وڵات بەشداریان لەم کۆڕبەندەدا کرد، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکە چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا:

1. کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگای هەڵسەنگاندنی Renaissance لە 20/1/2020.

2. کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگای Coursera لە 20/1/2020 سەبارەت بە ڕاهێنانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەر ئاستی وەزارەت.

3. کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیای ( Matific) لە 20/1/2020 سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی قوتابیانی قۆناغی بنەرەتی لە پۆلەکانی (1-6 ) بنەڕەتی لە بابەتی بیرکاری بە شێوەیەی ئاپ.

4. لە 21ـ 1ـ 2020 کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگای (York press) کە بەشێکە لە دەزگای پەروەردەیی ( Pearson) سەبارەت بە پڕۆگرامەکانی خوێندن و پێداچوونەوەیان بە تایبەتی لە بابەتەکانی بیرکاری و زانستەکان و ئینگلیزی.

5. کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگای ئۆکسفۆرد لە 21/1/2020 سەبارەت بە پڕۆگرامەکانی خوێندن پێداچوونەوە بە بابەتەکانی بیرکاری و زانستەکان و ئینگلیزی.

6. کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێکخراوی OECD لە 21/1/2020 سەبارەت بە چۆنیەتی یارمەتی دانی وەزارەتی پەروەرە لە هەڵسەنگاندنی قوتابیان و پشتگیریکردنی وەزارەت لە ئەنجامدانی چەندین پڕۆژەی پەروەردەیی.

7. لە 21/1/2020 کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگای (Education First) سەبارەت بە ڕاهێنانی مامۆستایان و هەروەها باشترکردنی توانای قوتابیان بە مەبەستی هاوتەریب کردنی تواناکانیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەدەی ٢١.

8. کۆبوونەوە لەگەڵ دەزگای کامبریدج لە 21/2/2020 سەبارەت بە پڕۆگرامەکانی خوێندن.

9. کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمپانیای Discovery لە 21/1/2020 سەبارەت بە دانانی پلاتفۆرمێکی ئۆنلاینی پەروەردەیی و بە زمانی کوردی کە لەڕێگەیەوە قوتابیان بتوانن زانیاری و تواناکانیان باشتر بکەن.

10. کۆبوونەوە لەگەڵ دەستەی (India Didactics Association) لە 21/1/2020 و وەرگرتنی داوەتنامەی فەرمی بە مەبەستی ئامادەبوونی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندنی ساڵانەی پەروەردەیی ووڵاتانی ئاسیا کە لە مانگی ١٠ ئەم ساڵ لە ووڵاتی هندستان بەڕێوەدەچێت.

11. لە 21/1/2020 گفتوگۆیەک لەگەڵ وەزیری پەروەردەی ووڵاتی بەریتانیا.

12. لە 22ـ1ـ2020 ئامادەبوونمان لە پیشانگای پەروەردەیی جیهانی کە چەندین کۆمپانیا و دەزگای پەروەردەیی گرنگی جیهانی تیایدا بەشداربوون.

13. لە 22ـ1ـ2020 سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لەندەن.

..