ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە

پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی کە پێمان دراوە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە و دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی ئیدارەی ڕاپەڕین لەبەر سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران بڕیارماندا سبەینێ پێنج شەممە ١٣/٢/٢٠٢٠ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان پشوو بێت.