بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە ڕێکخراوی تۆڕی ڕاهێنەرانی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٢٠٢٠/٢/١٨ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی کرد لە ستافی ڕێکخراوی تۆڕی ڕاهێنەرانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (پشتیوان جمال) سەرۆکی تۆڕو ئەندامی بۆردی پەروەردە لە ڕێکخراو بەڕێزان (م. احمد رسول، م. عوسمان گەڵاڵەیی، م. شەماڵ عوسمان)، لەسەردانەکەیاندا ستافی ڕێکخراو باسی کارو چالاکییەکانی خۆیان کرد لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو لە خوێندنگاکاندا ئەنجامیانداوە هەروەها داوایان لە بەڕێوەبەری گشتی کرد بۆ سازدانی دیدارێکی پەروەردەیی لە شاری سلێمانی بەڕێوەبەری گشتی دەست خۆشی لە ڕێکخراوی ناوبراو کرد بۆ کارو چالاکیەکانیان و ڕەزامەندی دا بە سازدانی دیدارێکی پەروەردەیی لە شاری سلێمانی.