خولی پەرەپێدانی ڕێنمایکارانی پەروەردەیی بەڕێوەچوو

هۆبەی ڕێنمایکارانی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی خولی پەرەپێدانی توێژەرانی بۆ سەرجەم ڕێنمایکارانی پەروەردەیی ئامادەیی لە پەروەردەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و دوکان ئەنجام دا. خولەکە لەلایەن ڕاهێنەرانی نێو دەوڵەتییەوە دەوترایەوە سەبارەت بە چۆنیەتی سەرکەوتن لە ژیانی مرۆڤدا و چۆنیەتی پلاندانان و گرنگیدان بە کارامەییە کۆمەڵایەتییەکان و پەرەدان بە توانای پیشەیی. هەروەها لە کۆتا ڕۆژدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان .