بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خەڵاتی ڕیزلێنانی بەخشیە بەڕێز ئاوات نەجیب

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/٢/٢٧ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی مامۆستا دڵشاد عمر محمد بەڕێوەبەری گشتی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێز (ئاوات نەجیب) لەپای دابین کردنی کەلوپەل و پێداوستی بۆ قوتابخانەکانی (کامەران موکری، هاوار، زەند، سانا) بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێزیانی کرد دەست خۆشی لێکردو هیوای خواست کە نموونەیان زۆربێت بۆ زیاتر خزمەت کردنی قوتابخانەکان.