کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان

ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٣/١ مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە کاروباری کارگێڕی و ڕێکخستنەوەی پەیکەرو دەسەڵاتەکان وە چەند تەوەرێکی تر باسی لێوەکرا.