لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ٢٠٢٠/٣/٩ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم چەند بڕیارێک دەرکرا ، لەو بڕیارانە لەسەرجەم وەزارەت و فەرمانگەو دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان (جگە لە هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆو دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٠/٣/١١) تاوەکو (٢٠٢٠/٣/٢٦) دەبێتە پشووی فەرمی . وە لە ناوەندەکانی خوێندن (حکومی و ناحکومی) ڕۆژی شەممە (٢٠٢٠/٣/٢٨) پرۆسەی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.