لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی ڕۆژانی پشوو لە سەرجەم وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامەزراوەکانی هەرێم و زانکۆو پەیمانگەو قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی، جگە لە (هێزەکانی ئاسایش و ئاسایشی ناوخۆو دامەزراوەکانی تەندروستی) لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٣/٢٩ تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٠/٤/١٦