ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٩/١ مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە ڕێکخراوی خێرخوازی کەریمی ئەلەکە کرد کە بە سپۆنسەری بەڕێز دکتۆر تەها رەسول بڕی ٥٠٠٠ دەمامکیان دابین کردووە بۆ بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەبەرامبەردا بەڕیز بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بەناوی خۆی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە سوپاس و دەست خۆشی لێکردن کە هاوکاری پەروەردە بوون.