دەست بەکاربوونی بەرێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ و ڕۆژهەڵات

لە مەراسیمێكی شایستەدا لە قەزای شارباژێڕئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی (18/11/2020) مامۆستا( عمر محمد امین ) بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەوەكالەت سەرپەرشتی دانانی بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕی كرد كەتیایدا مامۆستا ( لطیف حسین عبدالله ) دەست بەكاربوو وەكو بەڕێوەبەری نوێی پەروەردەی شارباژێڕ پاش بەخشینی مامۆستا( تریفە محمد عبدالله) و دانانی وەكو بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەلات و دەست بەكاربوونی لەو بەڕێوەبەرێتی یە كە لەلایەن مامۆستا ( عمر صالح احمد) بەشێوەی وەكالەت بەڕێوە دەبرا و گەرانەوەی م(عمر ) بۆ كاری سەرپەرشتیاری یەكەمی بنەڕەتی لەپەروەردەی رۆژهەڵات.